شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "دەبێت تەواوی سیاسەتمەدارانی کە پرسی کوردی بۆ سوود و دەهاتووی خۆیان بەکار دەهێنن بزانن کە زیان بەم وڵاتە دەگەیێنن. دەبێت ئیتر رێگە نەدرێت کە پرسی کوردی وەک ئامرازێک بەکار بهێنرێت."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات کرد.
ناوبراو باس لە پرسی کوردی و هەوڵەکانی چارەسەری، دەرکردنی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و داوای سەپاندنی گەماڕۆی چەک و شەڕی ناوخۆی سوودان کرد.
"برایەتی کوردەکان و تورکەکان خاوەن مێژوویەکی هەزار ساڵەیە"
شاهزادە دەمیر لە سەرەتای راگەیەندراوەکەی باس لە پرسی کوردی کرد و وتی، "برایەتی کوردەکان و تورکەکان خاوەن مێژوویەکی هەزار ساڵەیە کە پێکەوە بەشداریان لە شەڕی رزگاری کردوون. ئەم برایەتیە دوای دامەزراندنی کۆماری بە سیاسەتەکانی ئینکارکردن، رەتکردن و ئاسیمیلەکردنی کوردەکان دەستی بە تێکچوون کرد. لە سەردەمی دەسەڵاتداری بەڕێز ئەردۆغان ئەگەر کەموکورتییەکانی هەبێتیش دەستی بە جێبەجێکردنی هەنێک هەنگاوەکان لەبارەی پرسی کوردی لە سیاسەتی دەوڵەتدا کرا. بەڵام پرۆسەکە لە لایەن باندەکانی شەڕ کە لە شوێنی چارەسەرکردنی پرسی کوردی گرنگیان بە سوودەکانی رێکخراوی خۆیان دەدا راگیرا. لەمەودوا بوونی یا نەبوونی پرسی کوردی بۆ بەشێک لە ئەکتەرە سیاسییەکانی وڵاتی ئێمە بەپێی دۆخەکەی کە هەبوو جیاوازی نیشان دا."
"گرنگە کە پرسی کوردی وەک ئامرازێک بەکار نەهێنرێت"
دەمیر لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەی جەختی لەوە کرد، "دەبێت تەواوی سیاسەتمەدارانی کە پرسی کوردی بۆ سوود و دەهاتووی خۆیان بەکار دەهێنن بزانن کە زیان بەم وڵاتە دەگەیێنن. دەبێت ئیتر رێگە نەدرێت کە پرسی کوردی وەک ئامرازێک بەکار بهێنرێت. ئایندەی هەردوو کورد و تورک بە تێگەیشتن و پراکتیکێک گەرەنتی بکرێت کە لەسەر بنەمای برایەتی هەزار ساڵەی کورد و تورک لە نیشتمانێکی هاوبەشدا و لە ڕاستیدا نەک تەنها ئەدەبیات بەڵکو یاسای برایەتیش ئاشکرا بکات. پێویستە ئەوە بزانرێت کە سنووردارکردنی برایەتی لە گوتاردا ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. لەو چوارچێوەیەدا بۆ ئەوەی داواکارییە ڕەواکان بە تایبەتی پەروەردەیی بە زمانی دایکی و چارەسەرکردنی کێشەکە لەسەر بنەمای دادپەروەری، دەستوور لە توخمە یەکپارچە و سەپاندن و پەراوێزخستنەکان پاک بکرێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە پێویستییەکی بەپەلەیە و دەبێت ئەو پێویستییە لەکاتی دروستکردنی دەستووری نوێدا دابین بکرێت."
داوای دەرکردنی رژێمی داگیرکەر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەپاندنی گەماڕۆی چەک
دەمیر لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە بانگێشتی کۆتایی هێنان بە نوێنەرایەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە پلاتفۆرمەکانی نێودەوڵەتی و سەپاندنی گەماڕۆی چەک بە سەریان کرد و وتی، "راگەیەندراوی ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆک وەزیرانی مالیزیا لەبارەی ئەوەی کە پێشنیاریان ئامادەکردوە بۆ پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئەوەی ئەگەر رژێمی تیرۆری سەهیۆنی بەردەوام بێت لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەبارەی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکرێت، زۆر گرنگە. هەروەها راگەیەندراوی نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پشتگری لەم هەوڵە و وتنی کاتی ئەوە هاتووە کە ئیتر گفتوگۆ لەبارەی ئەوە بکرێت کە ئەندامبوونی رژێمی تیرۆری بە نەتەوە یەکگرتووەکان رابگیرێت زۆر گرنگە و دەبێت بە کردەوە جێبەجێ بکرێت.
جێگای شەرمەزارییە کە رێکخراوێک کە بە ئاشکرا رایدەگەیەنێت کە دان بە بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نانێت، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کەسایەتی نەخوازراو بناسێنێت و یاسای شەڕ پێشێل بکات و تاوانی جینۆساید ئەنجام بدات، لە کاتێکدا ڕێگاکە بۆ ئەندامێتی هەمیشەیی هێشتا بۆ فەلەستین نەکراوەتەوە، هێشتا بەشێکە لە پێکهاتەیەکی نێودەوڵەتی.
داواکاریی ٥٢ وڵات و ٢ رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بە سەرکردایەتی تورکیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێوشوێنی راگرتنی ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ رژێمی جینۆسایدکار هەنگاوێکی درەنگ بەڵام گرنگە. سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی داد کە رایگەیاندبوو مامەڵەی هەڵاواردنانە لەگەڵ فەلەستینییەکان بە تایبەت لە قودس پێشێلکردنی پەیماننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە هەڵاواردنێکی ڕەگەزییە (CERD) بەڵام زنجیرەی دابینکردنی رژێمی داگیرکەر نەوەستا. ئەم ڕێبازە ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی رژێمی داگیرکەر لە غەززە و لوبنان جینۆساید ئەنجام بدات. ئەوەی کە هێشتا سزا و گەمارۆی پێویست لە دژی ڕژێمی سەهیۆنی کە تاوانی جینۆسایدی لەبەرچاوی جیهاندا ئەنجام دا جێبەجێ نەکراوە، نموونەیەکی ڕوونی دوو پێوەرەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی و بەڵگەی ڕوونی لاوازییە.
هەوڵەکانی تەنها هێشتنی رژێمی داگیرکەر گرنگن بەڵام ئەم هەوڵانە هەروەها گۆڕانکاری لە نەتەوە یەکگرتووەکانی دەهێنێتە ڕۆژەڤ. لە رێکخراوێک کە هێشتا ئەوانەی هاوکاری دارایی بە جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر دەدات مافی ڤێتۆیان هەیە چۆن دەتوانرێت سزا بە سەر رژێمی تیرۆری بسەپێنرێت؟ دەبێت لە دژی ئەم سیستەمەی تاوانکارەکانی جینۆسایدکار دەپارێزێت بە فەلسەفەی دونیا لە ٥ گەورەترە سیستەمێکی نوێ و دادپەروەرانە دابمەزرێنێت. دەبێت لەگەڵ ئازادیی فەلەستین رێکخراوەکانی نێودەوڵەتیش لە ژێر کاریگەری سوودەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رزگار بن."
شەڕی ناوخۆی سوودان
شاهزادە دەمیر لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی باس لە شەڕی ناوخۆی سوودان و دروستبوونی کارەساتی مرۆیی لە سوودان بەهۆی شەڕ کرد و وتی، "لە سوودان شەڕی ناوخۆ لە نێوان سوپای وڵات و هێزەکانی پشتیوانی خێرا زیاتر لە ١٨ مانگە بەردەوامە بووە هۆی قەیرانێکی مرۆیی لە سوودان. زیاتر لە ١٤ ملیۆن کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسیش پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە. سوودان پێشتر ڕووبەڕووی شەڕێکی درێژخایەنی ناوخۆ بوو کە لە ئەنجامەکەیدا وڵات بووە دووبەش. لەبەر ئەوەی هەنێک وڵاتەکان پشتگری دارایی بە هەنێک لایەنەکان دەدات ئەگەری دووبارەبوونی ئەم سیناریۆیە هەیە. پێویستە لایەنەکانی شەڕی ناوخۆی سوودان دەستبەجێ واز لە ڕاکێشانی گەلی خۆیان بهێنن بۆ ناو چنگی مەرگ و نەهامەتی وەک بریکاری زلهێزەکانی تر. هەروەها پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی هاوکاری مرۆیی لە دژی کارەساتی مرۆیی لە سوودان زیاد بکات، هەروەها مێزی ئاگربەست بۆ چارەسەری دیپلۆماسی بۆ شەڕی ناوخۆ دابنرێت. پێویستە سزا بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێندرێت کە ڕێگری لە ئاگربەست دەکەن و پارەی سەربازی بۆ لایەنەکان دابین دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ لە شارۆچکەی موهاجیری پارێزگای مەلەتی رووی دا.
مەحموود شاهین یاردەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار بۆ کارباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ شاندێکی یاوەر کە پێکهاتبوو لە پارێزەرەکان سەردانی پسپۆڕی نەخۆشی شێرپەنجە دکتۆر محەمەد ئارسلان کرد کە لەبەر ئەوەی بیڕۆکەکەی لەبارەی "ئەتاتورکیزم و کەمالیزم" بەیان کردبوو بەند کرابوو.
ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیانی ڕۆژانەی شوانەکان لە چیای قەرەژداغی باکوور ئامادە کرد.